5ـی ئەیلول دەست بە کار دەکات

پارێزگاری کەرکوک: کۆمپانیای BP بە بەهای 26 ملیار دۆلار وەبەرهێنان دەکات

964+

ژووری هەواڵ

کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی بەریتانی، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بەفەرمی دەست بە کارەکانی دەکات لە کەرکوک، بودجەیەکی گەورەش بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک تەرخان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.8.2025، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سێ مانگە کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم سەرقاڵی تاقیکردنەوەی توانای کێلگە نەوتییەکانی کەرکوکە، بەڵام پێنجى ئەیلول بەشێوەیەکی فەرمی دەستبەکارەکانی دەکات.

پارێزگاری کەرکوک راشیگەیاند، کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆم بە بەهای 26 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی نەوت و گازی کەرکوکدا دەکات و چیتر گازی هاوەڵ بەفیڕۆ ناچێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ، گرێبەستی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی نەوتی کەرکوک لەگەڵ کۆمپانیای بی پی بەریتانی واژو كرا و رێبوار تەها رایگەیاندبوو، کۆمپانیاکە سێ هەزار هەلی کار لە کەرکوک دەڕەخسێنێت.

چوارشەممە بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگەی کەلار دەکرێنەوە

چوارشەممە بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگەی کەلار دەکرێنەوە