دیمەنێک لە شاری کەرکوک- وێنە: 964
ئەمانە سەگن یان گورگن
سەگ ژیان و گوزەرانی له خەڵكی گوندێكی كەركوك تاڵ كردووە، هیچ چارەسەرێكیش نەدۆزراوەتەوە
+964
ده‌شتی عارف
دانیشتوانی گوندی سۆنه‌گۆلی له پارێزگای كه‌ركوك، به‌هۆی سه‌گی بێلانه ژیانیان لێ تاڵ بووه و له ترسی سه‌گ ناتوانن ژیانیان بگوزەرێنن، تاكو ئێستاش هیچ چارەسەرێك بۆ كێشەكەیان نەدۆزراوەتەوە.
خەڵكی گوندەكە نه ده‌وێرین منداڵ بنێرینه ده‌ره‌وه و نه ده‌وێرین خۆیشیان بچینه‌وه ده‌ره‌وه، چونكە سەگەكان دڕن و پەلاماریان دەدەن، شاره‌وانیش به‌هۆی رێكخراوه‌كانه‌وه، ناتوانن هیچ شتێك بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه.
پشتیوان حەمید، دانیشتووی گوندی سۆنه‌گۆلییه، بۆ 964ـی گێڕایەوە، كه سه‌گه‌كان زۆر هارن و چه‌ندين جار بۆمان هاتوون و ویستوویانه په‌لامارمان بده‌ن و بەهۆی دەنگە دەنگ و وەڕینیان، خەوی شەویشیان لێ تاڵ كردووین.
مۆفه‌ق ساڵح، به‌رپرسی كه‌رتی دووی شاره‌وانی كه‌ركوك، بەمشێوەیە قسەی بۆ 964 كرد، “یه‌كه‌مجار سه‌گه‌كانمان ده‌كوشت، به‌ڵام رێخكراوه‌كان هاتنە دەنگ و رێگریان لێ‌کردین، دواتر ده‌مانگرتن و ده‌مانبردنه شه‌ڵته‌ر، به‌ڵام دۆخی شه‌ڵته‌ره‌كە باش نەبوو، رێكخراوه‌كان به‌وه‌ش رازی نه‌بوون و هیچ رێگا چارەیەکیشیان پێ نەداوین تاوەکو بیگرینەبەر، لەئێستاشدا هیچ رێگایه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و گه‌ره‌كانه له سه‌گی بێلانه رزگاربكه‌ین”.
“ته‌نیا رێگایه‌ك كه شك ببرێت، گرتن و نه‌زۆككردنی سه‌گه‌كانه، به‌ڵام ئه‌ویش قورسه، چونكه پێویستی به شوێنێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌گه‌كانی بۆ بهێنین و هه‌ر سه‌گێك پێویستی به حه‌وت بۆ 10 رۆژ هه‌یه، تاوه‌كو پرۆسەی نەزۆککردن و دەرزی لێدان ته‌واو بێت و سه‌گه‌كه بگه‌رێته‌وه باری ئاسایی خۆی، ئه‌وه جیا له پاره و ده‌رمان و دكتۆر و كارمه‌ند، کە ئێستا ناتوانین ئەوانە دەستەبەر بکەین”.
كێشه‌ی سه‌گی بێلانه، هه‌ر له سۆنه‌گۆلی نیيه، به‌ڵكو له زۆربەی گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك هه‌ست به‌زیادبوونی رێژه‌ی سه‌گه‌كان ده‌كرێت، چونكه تائێستا هیچ رێگایه‌ك ناگیرێتەبەر بۆ گرتن و راوه‌دوونانی سه‌گه‌كان.
پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح