چارەسەر چییە؟

لە کەرکوک سەگی بێلانە کۆتایی بە ژیانی 10 منداڵ هێناوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە پارێزگای كەركوك، 25 یەکەی نیشتەجێبوون هەن کە ژمارەیەکیان تەواوبوون و خێزان و ماڵ و منداڵ تێیدا دەژین، بەڵام نەبوونی سیاج و پشتوێنەی پڕۆژەکان هاندەرە بۆ چوونە ناوەوەی سەگی بێلانە، یان وەک قایمقام دەڵێ، دز و پیاو خراپ.

پاش، چەندین ساڵ هێشتا بەشێک لە پڕۆژەکان وەک پێویست خزمەتگوزارییەکانی بە کۆتا نەگەیەندراوە.

رێبوار حوسێن، کە هاوڵاتییەکی نیشتەجێی یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبووەکانی کەرکوکە بە 964ی وت، نەبوونی پەرژینی دەوروبەری پرۆژەكەیان یەكێكە لەگرفتەكان، كە لە رووی ئاسایش و سەلامەتی پارێزراو نین، ئەو وتی، پڕۆژە هەیە سەرەڕای ئەوەی مۆڵەتی دەستەی وەبەرهینانی هەیە، بەڵام هێشتا لەسەدا 50ی پرۆژەكەی تەواو نەکردووە.

بەپێی ئامارێک کە 964 لە سەرچاوەیەکی تایبەتی، بەشی ئاماری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک دەستی کەوتووە، لە سەرەتای ساڵی 2024 تاوەکو ناوەڕاستی کانووی دووەمی 2025 لە کەرکوک، 19 کەس لەلایەن سەگی بێلانە پەلاماردراون، لەو ژمارەیە هەشت کەسیان گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان منداڵ بوون.

ئەوە لە کاتێکدا، ئیدارەی شارەکە دەستی بە کوشتنی بەشێک لەو سەگە بێ لانانە کردووە لە رێگەی گوللەی تاپڕ یان بە ژەهرخواردن کردنیان، بەڵام بەشێک لە رێکخراوەکانی ئاژەڵ دۆست، بە رێکارێکی هەڵەی دەزانن.

تۆڕی 964، چووە ئەو قوتابخانەیەی کە رۆژی 11.1.2025 منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ، لە کاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانە سەگی بێ لانە پەلاماری دا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، مەڕاڵ نازم بەڕێوەبەری قوتابخانەی جوان-ە ئەو بە 964ی وت، كاتێك ئەلەند ئەیمەن لەتاقیكردنەوەكانی نیوەی ساڵ تەواو دەبێ لە چاوی مامۆستا و شۆفێری ئۆتۆمبیلەكەیان دوردەكەوێتەوە، بەهۆی دووری دەرگای قوتابخانە لە بەشی کارگێڕی سەگ پەلاماری داوە.

سەگی بێ لانە بووەتە رۆژەڤی کەرکوکییەکان، ئەوەتا ئاکام ئیبراهیم، ئەنجومەنی پرۆژە نیشتەجێبوونەكانی كەركوك زانیاری بە 964 گەیاندووە و دەڵێت، نزیكەی 25 پرۆژەی نیشتەجێبون هەن، بەڵام 10 لە پرۆژەكان پەرژین یان سیاجیان نیە.

ئەوو وایکردووە، ئیدارەی شارەکە هەنگاو بنێ، فەلای یایچی، قایمقامی کەرکوک بە 964ی وت، نەبوونی دەرگای سەرەکی و نەبوونی پەرژین رێگە خۆشكەرە بۆ هاتنە ژوورەوەی سەگی بێ لانە، نەک سەگ بگرە دیاردەی دزیكردن و ئەنجامدانی تاوان تێیاندا، ئیدارەی شار داوای لە وەبەرهێنەرەکان کردووە سەرجەم پڕۆژەکان سیاج بکرێن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئاژەڵدۆستان دژی کوشتنی سەگ لەبەردەم بارەگای یو ئێن گرد...

ئاژەڵدۆستان دژی کوشتنی سەگ لەبەردەم بارەگای یو ئێن گردبوونەوە