هەواڵەکان

خەڵک سەری کردووەتە سیستمی غاز بۆ ئۆتۆمبێل

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ لە سلێمانی رۆژی سووتانی ماددە ناشرین و قێزەون و بەڵا هێنەرەکە بوو، کوڕانی ئاسایش قۆڵیان لێ هەڵماڵی و 811 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان سوتاند و تەفروتوونایان کرد.

بێ بەنزینی حکومی تا دێت کاریگەرییەکانی دەردەکەوێت ئەوەتا ئێستا خەڵک سەری کردووەتە گۆڕینی سەیارەکانیان بۆ سیستمی غاز لەبەر ئەوەی هەرزانە، ماوەی دوو هەفتەیە ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی حكومی دابەش دەكەن كەم بۆتەوە لە 38 بەنزینخانەوە بووە بە 12 بەنزینخانە ئەمەش بازاڕی غازی ئۆتۆمبێلی گەرم كردووە .

کەشەکە تا بڵێ گەرمە جا لەوەتەی هەیە هۆشداری دەدرێت کە هەندێک کەرەستە لەناو ئۆتۆمبێل جێمەهێڵن چونکە خەتەرە کەچی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ منداڵێکی کچۆڵەی جوان لە ناو ئۆتۆ

مبێلێک بەجێمابوو هەرچی دەرگاو جامیشە لەسەری داخرابوو لەوابووە بخنکێت بەڵام چەند پۆلیسێکی هاتوچۆ نەبەردانە رزگاریان کردووە.

باو باوی هەڵبژاردنی شاجوانی پشیلەکانە و لە مۆڵێکی کەرکوکیش، دووەمین پێشبڕکێی میاو شۆ بۆ هەڵبژاردنی جوانترین پشیلە بەڕێوەچوو، پشیلەکان پاکو پوختە رازێندرابوونەوە و رۆژ رۆژی خۆیان بوو.