دیمەنی ناوەندی شاری هەولێر - وێنە: 964
11 كه‌س گیانیان لەدەستداوە
هەولێر؛ لە حەوت مانگدا زیاتر لە هه‌زار رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
ئاماره‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه، لە حەوت مانگی ساڵی 2025 له هه‌ولێر، سه‌رووی هه‌زار رووداو بووه و زۆربه‌ی رووداوه‌كانیش به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه روویانداوە، ئەوەش بە قسەی وتەبێژی بەرگری شارستانی شارەکە بێت.
مقه‌ده‌م شاخه‌وان سه‌عید، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، ئاماری حه‌وت مانگی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ خستینه‌ڕوو و بە 964ی وت، له حه‌وت مانگی رابردوودا به‌دیاریكراوی هەزار و 11 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه روویانداوە، زۆربه‌ی رووداوه‌كانیش ئاگرکەوتنەوە بووە، لە خانووی زەمینی، شوقه یان ئۆتۆمبێل.
بە قسەی وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هەولێر، زۆربه‌ی ئاگره‌كان به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بوونه.
ئاماره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن:
مانگی یه‌ك: 196 رووداوی ئاگر
مانگی دوو: 93 رووداوی ئاگر
مانگی سێ: 77 رووداوی ئاگر
مانگی چوار: 87 رووداوی ئاگر
مانگی پێنج: 170 رووداوی ئاگر
مانگی شه‌ش: 270 رووداوی ئاگر
مانگی حه‌وت: 118 رووداوی ئاگر
به‌پێی، ئه‌و ئاماره‌ش بێت زۆرترین رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له مانگی شه‌ش بووه كه 270 رووداو بووه، هه‌روه‌ها به‌كۆیی گشتی له هه‌ر حه‌وت مانگدا 230 ماڵ و شوقه و 141 ئۆتۆمبێل سوتاون.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستن له حه‌وت مانگی ئه‌مساڵ 11 كه‌س مردوون و 44كه‌سیش برینداربوون، هەروەها ئاماره‌كانی گیان لەدەستدان و برینداربوون به‌رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ن:
مانگی یه‌ك : دوو هاوڵاتی مردوون و هه‌شتی دیكه‌ش بریندار بوونه
مانگی دوو: سێ هاوڵاتی بریندار هه‌بوونه
مانگی سێ : یه‌ك هاوڵاتی مردووه و 11ـی دیكه‌ش بریندار بوونه
مانگی چوار: یه‌ك مردن و چوار بریندار
مانگی پێنج: دوو مردن و 10 بریندار بوونه
مانگی شه‌ش: دوو كه‌س مردوون و شه‌شیش بریندار بوونه
مانگی حه‌وت: سێ هاوڵاتی مردوون و دوو هاوڵاتیش بریندار بوون
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستن و به‌به‌راورد كردن له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو 2024، رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له شاری هه‌ولێر كه‌می كردووه.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا