ئەمساڵ 623 بازرگان و تۆمەتبار دەسگیر کراون

لە سلێمانی 811 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەناوبران

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لەلایەن دەزگای ئاسایشێ هەرێم و لیژنەیەکی تایبەتمەنداوە ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.8.2025 لە سلێمانی بڕی 811 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەناوبران.

عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـی وت، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 811 کیلۆ ماددەی هۆشبەری بە شێوازێکی دروست لە یەکێک لە کارگەکانی چیمەنتۆ لەناو برد.

باسی لەوەکرد، ئەو ماددانە کەیسەکانیان یەکلایی بوەتەوە و بۆیە لەناو دەبرێن و چەندین جۆری جیاروازی تێدایە لە کریستاڵ و حەب و تلیاک.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا لەمساڵدا 623 تۆمەتبار و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

 زیاتر لە 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری سووتێندرا

 زیاتر لە 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری سووتێندرا