وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە

سبەینێ موچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت

964+

توانا نەقی

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، سبەی چوارشەممە 6ـی ئابی 2025 مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تەمویلی موچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا هیچ دەنگوباسێک لە موچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمەوە نییە و نە حکومەتی هەرێم و نە عێراق نەیان وتووە کەی پارە دەنێردرێت و موچە دابەش دەکرێت.

پێنج رۆژ بەسەر مانگی هەشتدا تێپەڕیوە بەڵام موچەی مانگەکانی شەش و حەوت دابەش نەکراوە.

لیستی موچەی مانگی حەوت رادەستی بەغدا کرا

لیستی موچەی مانگی حەوت رادەستی بەغدا کرا