زیاتر له دوو سه‌ده‌یه ته‌ماته مزرهكهى له‌ده‌ست نه‌داوه
داوا له جوتیارانى گوندى فه‌قێ مسته‌فا كرا تۆوى ته‌ماته به‌ناوبانگه‌كه‌یان بپارێزن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌زایه‌كی كشتو‌كاڵى داوا له جوتیارانى گوندى فه‌قێ مسته‌فاى گه‌رمیان ده‌كات تۆوى ته‌ماته‌كه‌یان بپارێزن كه زیاتر له دوو سه‌ده‌یه به‌رهه‌مده‌هێندرێت، ده‌شڵێت ته‌ماته‌كه به‌راورد ناكرێت به‌هیچ جۆرێكی دیكه و ئێستا نرخه‌كه‌ى له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه‌یه.
گوندی فه‌قێ مسته‌فا، ده‌كه‌وێته سه‌ر چه‌می ئاوه‌سپی له‌ناحیه‌ى سه‌نگاوى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ، بوونى له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مه‌ش هۆكاربووه كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كشتو‌كاڵى جۆراوجۆرى لێ ئه‌نجام بدرێت.
سه‌عید ئیسماعیل، ئه‌ندازیارى كشتو‌كاڵى له چه‌مچه‌ماڵ به 964ـى وت، زیاتر له 200 ساڵه ئه‌م گونده دروستكراوه، هه‌ر له سه‌ره‌تاشه‌وه كارى كشتو‌كاڵى وه‌كو مه‌ره‌زه، ته‌ماته، بامیه، شوتی، باینجان و زۆربه‌ی به‌رهه‌می هاوینه‌ى لێ ئه‌نجامدراوه.
وتیشی “ته‌ماته‌ی ئه‌م گوند به‌هۆی سوورى ره‌نگ و تامه ترش و مزرهكهى تایبه‌مه‌ندی خۆى هه‌یه و له‌ناو هه‌موو تهماتهكانى دیكه دیار و به‌رچاوه، فه‌قێ مسته‌فاش تاكه گوندی ئه‌و ناوچه‌یه بووه كه زۆرترین و باشترین به‌رهه‌می تهمامتهى هه‌بووه”.
له كتێبى ” ئه‌نفالی گوندی فه‌قێ مسته‌فا” باس له‌وه كراوه، له پێش پڕۆسه‌ى ئه‌نفالدا، گونده‌كه 11 جۆگه‌ی ئاودێری جیاوازى هه‌بووه و تهاماتهكهشی ده‌گه‌یشته گونده‌كانی ناوچه‌ی سه‌نگاو ، زه‌نگه‌نه له قادركه‌ره‌م، ناوچه‌ی ڕۆغزایی جاف له سنوری ناحیه‌ی باوه‌نور و قه‌زای كه‌لار.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له ئێستادا هه‌رچه‌نده له بازاڕ ته‌ماته زۆر جۆرى په‌یدا بووه و زۆر هه‌رزانه، ته‌نانه‌ت پێنج كیلۆی به هه‌زار دیناره، به‌ڵام ده‌ڵێت “ته‌ماته‌ی فه‌قێ مسته‌فا كڕیاری تایبه‌تى خۆی هه‌یه‌و ئه‌مساڵ نرخى یه‌ك كیلۆی له نێوان 750 تاوه‌كو هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت”.
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می ئێستاى ته‌ماته له‌م گونده ده‌ڵێت، هۆکاری ئەوەى كه ئێستا بە رووبەری فراوان ته‌ماته له‌م گونده ناكرێت، ئەوەیە كه جۆگەکانی گڵن زەحمەتی زۆرە بە ترۆمپاش مەسروفی زۆری دەوێت، سەر زەویەکانیش کارەبای نیە.