رووبار و ئاوەکانی سۆران
15 کەس لە لێواری مەرگ رزگار کران
964+
ئاکام غەفور- سۆران
هەرچەندە لە سێ رۆژی رابردوودا 10 هاوڵاتی لە چەند شوێنێكی كوردستان خنكاون، بەڵام هەواڵی دڵخۆشكەریش هەیە، كە لە سنوری ئیدارەی سۆران ئەمساڵ 15 هاوڵاتی لە خنکان رزگار کراون و بەرگریی شارستانی و تیمەكانی مەلەوانی كەمتەرخەم نەبوون لە یارمەتیدانی هاوڵاتیان و گەشتیاران.
بە قسەی رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بۆ 964 ، هاوڵاتیان رەچاوی مەرجەکانی سەلامەتی ناکەن، بۆیە رێژەی خنکان لە رووبارەکاندا زۆر بووە، بەشی زۆری ئەوانەشی خنکاون تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 25 ساڵە و گەشتیار بوونە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم هاوینە 15 کەس لە سنوورەکەیان لە ناو ئاو رزگار کراون، کە مەترسی لەسەر گیانیان هەبووە، بەشی زۆری رزگارکردنەکانیش لە رووباری گەلی عەلی بەگ بوون.
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر پانتایی رووبار هەیە، ناوچەیەکی گەشتیاریشە، بەرگریی شارستانی سۆرانیش دەڵێن، ناتوانن لەهەموو شوێنەکان تیمی جێگیر دابنێن بۆ رزگارکردنی خەڵک، بەڵام ئەو شوێنانەی کە خەڵک مەلەوانی لێ دەکەن، رۆژانە تیمی گەڕۆک سەردانیان دەکەن و رێنماییان دەكەن.
هەر لەو سنوورەدا ساڵی رابردوو 15 کەس لە ئاودا خنکاون و زیاتر لە 25 کەسیش رزگار کراون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
خنکان
لە گوندێکی زاخۆ
لەگەڵ هاوڕێکانی یاری دەکرد، کەوتە ناو گۆمێکی ئاو و خنکا
تەرمەکە "ژن" بووە
بەرگری شارستانی: لە زێی گەورە تەرمێک دۆزرایەوە
964 داوای هاوڵاتیانی گەیاند
دوای خنکانی گەنجێک کۆرنیشی زاخۆ بە چوپ تەنرا
14 کەسیش لە خنکان رزگارکراون