کۆبوونەوەی رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەکانی دیوانی پارێزگا – وێنە؛ پارێزگای کەرکوک
"هیچ شتێک لەوە مەترسیدارتر نییە"
رێبوار تەها: هەستکردن بە هاوڵاتیبوون لە کەرکوک نەماوە
964+
شۆرش قادری
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، هەستکردن بە هاوڵاتیبوون لە کەرکوک نەماوە و دەبێت بیگەڕێننەوە.
“هیچ شتێک لەوە خەتەرتر نییە کە هاوڵاتییەک لە شارەکەی خۆی هەست بە هاوڵاتیبوونی خۆی نەکات، هەستکردن بە هاوڵاتیبوون بەقسە نایەت، بە دادپەروەری و گەیاندنی خزمەتگوزاری و بەرپرسیارێتی ئێمەومانان دێت”، رێبوار تەها لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشەکانی دیوانی پارێزگا ئەم قسەیەی وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی کە هاوڵاتییەک هەست بەوە دەکات لە شارەکەی خۆی رێزی لێ ناگیرێت، مەترسییەکی گەورەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر کۆمەڵگا و نەوەکانی داهاتوو و دەبێت چاکی بکەن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا رێبوار تیشکی خستە سەر گرنگی خێراکردن و ئاسانکاری لە راییکردنی مامەڵە و کاروباری هاوڵاتیان، جەختیشی کردەوە کە ئامانجی سەرەکییان خزمەتکردنی هاوڵاتیانە بەبێ جیاوازی و پێویستە هەموو بەشەکان بە گیانی تیمێک کاربکەن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.