ئومێد خۆشناو:

“تا مانگی 11 کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە هەموو پارێزگای هەولێر”

964+

شۆڕش قادری

بەقسەی ئومێد خۆشناو تا مانگی 11ـی ئەمساڵ کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە هەموو پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیشەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 4.8.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەکاتی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە قسەی بۆ میدیاکاران کرد و وتی، “پڕۆژەی رووناکی یەکێکە لە پڕۆژە هەرە ستراتیژییەکان کە لەماوەی 30 ساڵی رابردوودا کاری لەو شێوەیەی ئەنجام نەدراوە و دەستکەوت و شانازییەکی گەورەیە بۆ حکومەتی هەرێم”.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەنتەری هەولێر لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەند بووە و لەئێستادا کار بۆ گەیاندنی ئەو کارەبایە بۆ گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی 150 مەتری دەکرێت.

“بەپێی ئەو پلانەی کە هەیە بۆ مانگی 11 تەواوی پارێزگای هەولێر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیشەوە، دەکەوینە ناو پڕۆژەی رووناکی کە کارەبای 24 کاتژمێرییە”، ئومێد خۆشناو وای وت.

باسی لەوەشکرد، هەر بۆ مانگی 11 قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێریش کۆتایی دێت و تا کۆتایی ئەمساڵ تاڕادەیەک کێشەی کەمئاوی و کارەبا لە پایتەخت چارەسەر دەکرێت.

لەمساڵدا کارەباى 24 کاتژمێرى دەگاتە هەموو ماڵەکانى هەو...

لەمساڵدا کارەباى 24 کاتژمێرى دەگاتە هەموو ماڵەکانى هەولێر، سلێمانى، دهۆک و هەڵەبجە

ئەمشەو هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر کارەباکەیان دەبێتە 24 ک...

ئەمشەو هەشت گەڕەکی دیکەی هەولێر کارەباکەیان دەبێتە 24 کاتژمێری