بەشێک لە پەنجەماسییەکان. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
بۆ زیادکردنی سامانی ماسی
نزیکەی نیو ملیۆن پەنجەماسی خرایە دەریاچەی دوکان و رووباری سیروان
964+
ژووری هەواڵ
لە دوو چالاکی جیاوازدا، هەزاران پەنجەماسی خرایە ناو دەریاچەی دوکان و روباری سیروانەوە، وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، هاوکار دەبێت بۆ زیادکردنی سامانی ماسی لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان.
قایمقامیەتی دوکان رایگەیاند، 250 هەزار پەنجەماسیان خستووەتە دەریاچەی دوکانەوە، ئەمەش دەبێتە بژێوی بەتایبەت بۆ ئەوانەی ئیش و کاریان لەسەر راوەماسییە.
لە چالاکییەکی دیکەدا نزیکەی 150 هەزار پەنجەماسی دیکە خرایە نێو روباری سیروانەوە.
سیروان سەرحەد، قایمقامی دوکان “داوای کرد هاوڵاتیان و گەشتیاران و راوچیەکان پابەندی رێنماییەکانی وەرزی قەدەغەی راوی ماسی بن و هەمووان بەشداری لە هێشتنەوەی پاراستنی سامانی ماسی”.