دیمەنی ئەو سەرپێچیانەی ئەمڕۆ ئەنجامدراون ... وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر.
یه‌كێكیش نادیاره
له‌سه‌ر سه‌رپێچییه ژینگه‌ییه‌كان شه‌ش هاوڵاتى له سلێمانى ده‌ستگیركران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌سنوروى پارێزگاى سلێمانى شه‌ش هاوڵاتی له‌سه‌ر سه‌رپێچیكردنى جیاواز به‌ه‌ر ژینگه‌وه ده‌ستگیركراون و هاوڵاتییه‌كیش له‌دواى ئه‌نجامدانى سه‌رپێچییه‌كه له‌شوێنه‌كه‌ى نه‌مابوو.
سه‌رپێچییه‌كان، ئه‌مڕۆ له سنورى گه‌رمك و ماوه‌ت و بازیان ئه‌نجامدراون و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانیش سه‌رپێچیكاران ده‌ستگیركراون.
لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمک بۆ سنوری گوندی (بێستان) توانرا دەست بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندندا بگیرێت لە جۆری بەرینە لەگەڵ یەک مۆلیدەی قەبارە گەورە و 21 بۆری، هاوکات دوو سەرپێچیکار بەتۆمەتی بەکارهێنانی ئەو ئامێرە دەستگیرکران .
لە میانەی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت بۆ سنوری گوندی (بەزەڕوو) توانیان لەسەر چەمی گوندی ناوبراو چوار سەرپێچیکار بەتۆمەتی بەکارهێنانی تەزووی کارەبا بۆ راوکردنی ماسی دەستگیر بکەن و لەهەمانکاتدا دەستبگرن بەسەر یەک مۆلیدەی کارەبایی و یەک ئۆتۆمبێل دا .
لەناو قەزای بازیانیش، دوای ئاگادارکردنەوەى پۆلیس بە بوونی حاڵەتێکی بیر هەڵکەندن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بازیان دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو، لە ئەنجامدا توانیان دەستبگرن بەسەر یەک ئامێری بیرهەڵکەندن لەجۆری بەرینە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی خاوه‌نەکەی هیچ کەس دەستگیر نەکرا .
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌شڵێت، بۆ ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌ى ده‌ستگیركراون په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رێكخراو راده‌ستى یاسا كران، بۆ ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌له شوێنى سه‌رپێچییه‌كه‌ى نه‌مابوو، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباره‌كه بەردەوامە .