یەک سەدەیە خۆی و باوک و باپیری وەستای کورتانن

964+
ئاسۆ فه‌یسه‌ڵ – سۆران

عوسمان ئەحمەد هاوڵاتیەکی دانیشتوی قەزای سۆرانە، پیشەی دروستکردنی کورتانە، باس لەوە دەکات هەر بە خێزانی ئەو پیشەیەیان بۆ ماوەتەوە.

وەستا عوسمان دەڵێت کورتان دروستکردن وەک هەر پیشەکی تر، پیشەیە و شانازی پێوە دەکات، لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی ژیان گۆڕانی بەسەرداهاتووە، خەڵک کەمتر گوێدرێژ و ئەسپ و هێستر بەکاردێنت، بەڵام له گوندەکان خەڵکی  پێویستیان بە کورتان هەیە بەتایبەت بۆ گوێدرێژی ناو مەڕ و ماڵاتەکانیان.