دیمەنێک لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە _ وێنە: 964
"وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت"
داوا دەکرێت بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتمانی له هەڵەبجە بکرێتەوە
964+
شۆڕش قادری
داوا دەکرێت بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتمانی و پاسپۆرت له هەڵەبجە بکرێتەوە و وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، “لەدرێژەی هەوڵەکانمان بۆ کردنەوەی فەرمانگە فیدراڵییەکان بۆ هەڵەبجە، داوامانکردووە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەڕێوەبەرایەتی کارتی نیشتمانی هەڵەبجه بکرێتەوە لەبەرئەوەی ئێستا پارێزگایەکی نوێی عێراقە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوشێوەی پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان، داوایانکردووە پاسپۆرتیش بکرێتەوە و سەربەخۆ بێت و دەفتەری تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجە هەبێت، وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و شوێنی دەرچوونەکەشی هەر هەڵەبجە بێت.
رۆژی 14ـی نیسانی 2025 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئامادەبوونى 187 پەرلەمانتار، پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی پەسندکرد.