به‌ره‌و ناوداركردنى منداڵان له‌ وه‌رزشدا

ئەکادیمیایەکه‌ى تۆپی پێی سلێمانى گرێبه‌ست بۆ 5 یاریزانى منداڵ ده‌كات له‌ ئیسپانیا یاری بكه‌ن

964+

دیلان محەمەد -سلێمانی

ئەکادیمیایەکى فێربوونى تۆپی پێ لە سلێمانی منداڵان پێدەگەیەنێت و بەشداری خولەکانی تۆپی پێیان پێدەکات لە وڵاتی ئیسپانیا.

بابان ئەحمەد بەڕێوەبەری ئەکادیمیای FFA بە 964ـى وت، ئامانجیانە منداڵانی کورد پێبگەیەنن و لە وڵاتی ئیسپانیا بەشداری خولەکانی تۆپی پێیان پێبکەن.

وتیشی “ئه‌نجامى راهێنانى ئه‌و پاریزانانه‌ ئه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌بووه‌ كه‌ پێنج منداڵى یاریزان زۆر باشن و له‌داهاتوو گرێبه‌ستیان بۆ واژۆ ده‌كه‌ین”.

باسی لەوەکرد، لە مانگی نۆدا چەند منداڵێک دەبەن بۆ ئەو وڵاتە و لەوێ بەشداری خولەکانی تۆپی پێدەکەن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

یانەی برایەتی ئەکادیمیای تۆپی پێی کردەوە

یانەی برایەتی ئەکادیمیای تۆپی پێی کردەوە