"پێمانوت باشتر بیرى لێ بکەرەوە"

کەسێک لە سلێمانى؛ جاگوارەکەى بەخشى بە لێقەوماوانى غەززە

دیلان محەمەد- سلێمانى

خێرخوازێکى بەنەتەوە عەرەب لە سلێمانى، ئۆتۆمبێلەکەى بەخشى بە لێقەوماوانى غەززە.

جەمال مەحمود بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی رێکخراوی رابیتەی مرۆیی بە 964ـى وت، “هاوڵاتییەکی بە نەتەوە عەرەبی خەڵکى بەغدا، هاتووە بۆ رێکخراوەکەمان و ئۆتۆمبێلەکەى داناوە و وتویەتى پێشکەشى دەکەم بە لێقەوماوانى غەززە”.

ئۆتۆمبیلەکە لە جۆرى جاگوارە، بە وتەى جەمال مەحمود، هاوڵاتییەکە وتویەتی تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلەى هەیە.

روونیشى کردەوە، ئۆتۆمبێلەکە بەشێوەى زیادکردنى ئاشکرا دەفرۆشن و چاویان لەوەیە کەسانێکى خێرخواز لە نرخى خۆى زیاترى پێبدەن.

وەک باسى دەکات، چەند وەجبەکى خواردن و پێداویستیان رەوانەى غەززە کردووە و ئێستا لەوێ سەمونخانەى کوردستانیان داناوە، کە سەموون بەبێ بەرامبەر پێشکەش بە لێقەوماوان دەکات.

پێداچوونەوە، وریا فەتاح