زیى گەورە
لە زێى قەندیل؛ منداڵێکى تەمەن 10 ساڵان خنکا
ئاکام غەفور – سۆران
لە سنوورى قەزاى هەریر دوو ژن و منداڵێک دەکەونە ناو ئاوى زێى قەندیل، بەڵام منداڵەکە گیان لەدەست دەدات.
محەمەد ئامۆکەى، بەرپرسى راگەیاندنى تەندروستى شەقڵاوە بە 964ـى وت،”لە سنووری هەریر دوو ژن و منداڵێک کەوتونەتە ناو ئاو، منداڵەکە خنکاوە، دوو ژنەکەش رزگار کراون”.
وەک باسى دەکات، رووداوەکە لەسەر زێى قەندیل بە دیاریکراوى لە چەمى رەزانى سنوورى هەریر روویداوە.
دەشڵێت: منداڵەکە تەمەنى 10 ساڵە و خەڵکى ئاکرێیە.
بە وتەى ئامۆکەیى، ژنەکان تەندروستیان جێگیرە، بەڵام نەتوانرا گیانی منداڵەکە رزگار بکرێت بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەک لە ژێر ئاو مابوویەوە.
ئاماژەى بەوەشکردن لە دوای رێکاری پێویست تەرمی منداڵەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادی هەولێر و لەوێ توێکارى بۆ دەکرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح