تەنیا لە کوردستان هەیە

رووەکى شەکرۆکە؛ چارەسەرى شێرپەنجە

964+

دیلان محەمەد -سلێمانی

خاکى کوردستان دەوڵەمەندە بەرووەکى سروشتى جۆراو جۆر کە بەشێکیان دەتوانرێت بۆ چارەسەرى نەخۆشى سودیان لێببینرێت، دامەزراوەیەکى رووەکیش چەندین جۆرى رووەک تۆمار دەکات کە تەنیا لە خاکى کوردستاندا بونیان هەیە.

پڕۆفیسۆر دکتۆر سامان عەبدولرەحمان سەرۆکی دامەزراوەی رووەکی کوردستان لە زانکۆی ئەمریکی، ساڵانێکى زۆرە سەرقاڵى کارى رووەکناسییە و چەندین توێژینەوە و ئەنجامى زانستى لەبارەى رووەکەکانەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکان خستووەتەڕوو.

ئەو پڕۆفیسۆرە لە چیاى گۆیژەى سلێمانى دیدارێکى لەگەڵ 964 ئەنجامداوە و باس لە رووەکى شەکرۆکە دەکات کە تەنیا لە خاکى کوردستاندا بوونى هەیە، ئەو رووەکە کە لەبەشێک لە ناوچەکانى کوردستان پێى دەوترێت “کەرتەشى”، وەک ئەوەى ئەو پڕۆفیسۆرە باسى دەکات زیاتر لە 150 جۆرى هەیە، بەڵام شەکرۆکە لە هەموویان جیاوازە و دەکرێت سوودى تەندروستى لێببینرێت بەتایبەت بۆ نەخۆشى شێرپەنجە.

ئاشکراشى دەکات، 90%ـى رووەکەکانى عێراق دەکەونە سنوورى هەرێمى کوردستان و زیاتر لە 3500 جۆرى ئەو رووەکانە لە رووەکە جیهانییەکاندا تۆمارکراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سەنتەری تیشكی ناوەكی بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە لە سلێم...

سەنتەری تیشكی ناوەكی بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە لە سلێمانی كرایەوە