دیمەنێکی کارمەندانی بەرگری شارستانی راپەڕین لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی سەرئەشکەوتان وێنە: بەرگری شارستانی راپەڕین
هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە
ئاگر لە باخەکانی سەرئەشکەوتان کەوتەوە
964+
ژێوار خدر
درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە باخەکانی سەروچاوەی ئیدارەی راپەڕین کەوتەوە و بێ هیچ زیانێک لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی راپەڕینەوە کۆنتڕۆڵ کرا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین ئەمڕۆ هەینی 1.8.2025 رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو تیمی بنکەی بەرگری شارستانی سەروچاوە ئاگادار کرایەوە، رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە ھەیە لە نێوان باخچەکانی سەرئەشکەوتان .
دەشڵێت، پێنج تیمی جیاواز لە بنکەکانی بەرگری شارستانی حاجیاوا، چوارقوڕنە، کێوەڕەش، رانیە وسەرکەپکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن .
روونیشیکردەوە، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە.