ماتۆڕسوارە

هاوڵاتییەک لەناو تونێلی دەربەندیخان گیانی لەدەست دا

+964
بڕوا مەجید – دەربەندیخان

کەمێک پێش ئێستا لەناو تونێلی دەربەندیخان رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕێک و ئۆتۆمبێلێکدا روویدا و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەست دا.

جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان، بۆ 964 وتی، “کەمێک پێش ئێستا رووداوێکی هاتوچۆ لەناو تونێلی دەربەندیخان روویدا، ماتۆڕسوارێک خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری بی ئێم دەبلیو، بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەکە گیانی لەدەستداوە، هەروەها دوو كەسی دیكەش بریندارن”.

وتیشی، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە کرێکاری کۆمپانیای بێشکانە، کە کار لە رێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن دەکەن.

لە بارەی چۆنیەتیی رووداوەكەش، جاسم محەمەد وتی، ماتۆڕسوارەکە خۆی کێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی سەنی و بی ئێم دەبلیو.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە، خەڵکی گوندێكی نزیک باوەنوورە و تەمەنی 30 ساڵە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا