دیمەنی شاری کەرکوک _ وێنە: 964
ژمارەیەک گەڕەک هەراسان بوون
لیژنەیەک بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی کەرکوک پێکهێنرا
964+
ژووری هەواڵ
بۆنی ناخۆش دانیشتووانی ژمارەیەک گەڕەکی شاری کەرکوکی هەراسان کردووە و پارێزگاریش بڕیاریداوە بەدواداچوون بکەن.
ئەمڕۆ پینجشەممە 31.7.2025، پارێزگای کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە.
رێبوار تەها، پارێزگار لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو بۆنە ناخۆشەی کە لە ژمارەیەک گەڕەکی شارەکەدا بڵاوبووەتەوە.
پارێزگای کەرکوک ناوی ئەو گەڕەکانەی ئاشکرا نەکردووە کە بۆنە ناخۆشەکەیان تێدا بڵاوبووەتەوە و تاوەکو ئێستا دیار نییە سەرچاوەکەی لەکوێوەیە.