
مێسی فۆتۆ: marca
مێسی گه‌یشته بارسێلۆنا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە بارسێلۆنا.
مێسی سەرکردایەتی سانت جێرمانی کرد و شه‌وی رابردوو به 4-3 گۆڵ له یانیه لیلیان برده‌وه له خولی فه‌ڕه‌نسا.
له دوای یارییه‌كه راهێنه‌ری پاریس پشووی دوو رۆژی به مێسی و یاریزانه‌كانی دیكه‌ی تیپه‌كه داوه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش مێسی و هاوژینه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی گه‌یشتنه شاری بارسێلۆنا.
به گوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، ئەمە یەکەمجارە مێسی دوای بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2022، بە یاوەری ئەنتۆنێلای هاوژینی و سێ منداڵەکەی بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی لە بارسێلۆنا.
خۆرخێ، باوکی لیۆنێل مێسی، كه بریكاریه‌تی، هەفتەی رابردوو لە بارسێلۆنا بوو، دوای ئەوەی لەگەڵ لویس کامپۆس راوێژکاری وەرزشیی یانەی سانت جێرمان و ناسڕ خلێفیی سەرۆکی یانەکە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی دانوستانیان کرد.
گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس سانت جێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تا ئێستاش گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له زه‌حمه‌تیی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، چونكه پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت و بارسێلۆناش بارودۆخی دارایی باش نییه.