بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین وێنە: هاتوچۆی راپەڕین
لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین
سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ دوو بەش کارا کرد
964+
ژێوار خدر
سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنیی لە هاتوچۆی راپەڕین، بۆ هاوڵاتییان کارا کرا و لەمەودوا بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان لە دوو بەشی دیاریکراودا، دەبێت پێشوەختە نۆرە وەربگرن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، سەردانیکردن بۆ هەردوو بەشی “مۆڵەت” و “تۆماری ساڵیانەی ئۆتۆمبێل” بۆ وەرگرتنی نۆرە لە رێگەی لینکی تایبەتەوە دەبێت.
دەشڵێت، هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی هاتوچۆی راپەڕین بکەن و پێشوەختە رۆژ و کاتی سەردانەکەیان دیاری بکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ راییکردنی مامەڵەکان پێویستە هاوڵاتییان کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری و پاسپۆرتیان (ئەگەر هەبێت)ـی پێبێت و دەبێت سەرجەم بەڵگەنامەکانیش ئەسڵی بن، چونکە کار بە کۆپی ناکرێت.