دیمەنی کێڵگە نەوتی سەرسنگ دوای هێرشە درۆنییەکە ... وێنە؛ ئازاد لەشکری (رۆیتەرز)
هەولێر و بەغدا کێشەی درۆنەکان و موچە چارەسەر بکەن
“هیومن رایتس وۆچ” داواى دڵنیایی دهكات بۆ ناردنى موچهى موچهخۆرانى ههرێم
964+
فهرهاد حهسهن
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لهنوێترین راپۆرتیدا، چاوى خستووهته سهر هێرشه درۆنییهكانى سهر ههرێمی كوردستان و دهڵێت بههۆیهوه ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر کۆنترۆڵکردن و دابەشکردنی سامانی نەوت، پهرهىیسهندووه، داواى دڵنیاییش له بهغدا دهكات بۆ ناردنى موچهى موچهخۆرانى ههرێمی كوردستان.
راپۆرتهكه، ئەمڕۆ 29.7.2025 بڵاوکراوەتەوە، ئاماژهى بهوهكردووه، لە ماوەی نێوان 14 بۆ 16ـی ئهم مانگه، هێرشە درۆنییەکان پێنج کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوتیان لە هەرێمی کوردستانیان کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە کاریگەریی راستەوخۆی کردووەتە سەر بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان.
هێرشە درۆنییەکان بووەتە کەمکردنەوەی 220 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەجۆرێک بووەتە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 70%ـی نەوتی هەرێمی کوردستان.
باس لهوه دهكات، لە ئایاری ئەمساڵەوە، وەک بەشێک لە ناکۆکییەکان، بەغداد ناردنی بودجەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی راگرتووە، سەبارەت بە نەناردنی موچەكهش، سەراح سەنبار، توێژەری عێراقی لە چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت “زیانەکان بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە توانیویەتی کاریگەری ورد لەسەر دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دروست بکات و هاوڵاتییان توانایان نەبێت دەستیان بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بگات”.
سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانیش دەڵێت: برینەکان زیاتر دەکات، هەزاران مامۆستا، پزیشک و پەرستار ناتوانن خەرجی رۆژانەیان دابین بکەن، چونکە موچەکانیان بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە بە بارمتە گیراوە.
بهپێی ناوهڕۆكى راپۆرتهكه، حکومەتی فیدراڵی و دەسەڵاتدارانی هەرێمی پێویستە لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکان بکەن، بەمەبەستی رێگەگرتن لە هێرشی دیکە لە داهاتوودا، هەروەها دڵنیایی بدرێت لە ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لە کاتی خۆیدا.
لە راپۆرتەکەی چاودێری مافەکانی مرۆڤدا هاتووە، بەشێکی زۆری ئابووری هەرێمی کوردستان لەسەر نەوت، بودجەی فیدراڵیی و داهاتی ناوخۆیە، بەڵام لە 2014ـەوە بەغداد بەشە بودجەی هەولێری نەناردووە، ناردنی بودجەی وەک کارتی فشار لە دانوستانەکان لەسەر نەوت بەکاردەهێنێت.