گرافیک؛ 964+
گرێبه‌سته‌كانى موساته‌حه ده‌گرێته‌وه
حکومەتی هەرێم لێخۆشبوونی بۆ خاوەن پیشەکان دەرکرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حکومەتی هەرێم به ره‌زامه‌ندی وه‌زیرى دارایی لێخۆشبوونی بۆ خاوەن پیشەکان دەرکرد، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى خاوه‌ن گرێبه‌سته‌كانى موساته‌حه‌ن.
بەرێوەبەرایەتی باجی خانووبەرە و میری، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه به نووسراوی ژمارە 6371 كه دوێنێ 28.7.025 ده‌رچووه، ئاماژە بە لێخۆشبوونه‌كه دەکات.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكى نووسراوەکە، لێخۆشبوونه‌كه ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خاوەن گرێبەستی بانەوانی واتا (المساطحة)ـن و به ره‌زامه‌ندى وه‌زیرى دارایی و ئابوورى بڕیار دراوە بە لێخۆشبوو‌ن لێیان لە ئەگەری دواکەوتنی نەدانی باج (سووی دواكه‌وتن – غرامة التاخیریة) بۆ ساڵانى رابردوو.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌م بڕیاره‌یان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پاراستنى مافى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم و كۆكردنه‌وه‌ى داهات به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك، ده‌ركردووه.