هەولێر
بەهۆی لێچوونی غازەوە باڵەخانەیەک چۆڵکراوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
کەمێک لەمەوبەر لەگەڕەکى کۆنى بەحرکەن بەهۆى لێچوونى غازى تانکییەکى گەورەى (ئێڵ پى جى)، باڵەخانەیەک چۆڵکرا و هاتوچۆش لە شەقامەکە بۆ ماوەیەکى کاتى داخرا.
سێ تیمى شارەزاى شارەزاى بەرگرى شارستانى هەولێر لە شوێنەکەن و دەیانەوێت بەشێوەیەکى سەلامەت غازەکە دابگرن.
تیمەکان بۆ دروخستنەوەى مەترسییەکان و هەر ئەگەرێکى نەخوازراو، باڵەخانەکەیان بە دانیشتوان چۆڵکردووە و بۆ ماوەیەکى کاتیش هاتوچۆى شەقامەکەیان داخستووە.
دواتر تانکیەکە بە سەلامەتی هێنرایە خوارەوە و مەترسی نەما
پێداچوونەوە: وریا فەتاح