رۆژانە 207 هاوسەر لە عێراق جیادەبنەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
مانگی رابردوو زیاتر لە شەش ھەزار حاڵەتی جیابوونەوەی ھاوسەران لە عێراق تۆمارکراوە و پارێزگای بەغداش لە ریزبەندی یەکەمدایە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، رۆژی دووشهممه 20.2.202 ئاماری مانگی یەکی ئەمساڵی سەبارەت بە دۆسیەی ھاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، ژمارەی ھاوسەرگیری نوێ لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە 26 ھەزار حاڵەت.
ھاوکات حاڵەتەکانی جیابوونەوە شەش هەزار و 433 حاڵەت بووە، واتە لە ھەر رۆژێکدا نزیکەی 207 حاڵەتی جیابوونەوەی ھاوسەران لە عێراق تۆمارکراوە.
ھەر بەپێی ئامارەکە، پارێزگای بەغدا لە ریزبەندی یەکەمدایە و دوای ئەویش پارێزگاکانی نەینەوا و دیالە دێن.
تەنیا لە بەغدا دوو هەزار و 258 حاڵەتی جیابوونەوەی ھاوسەران لە دادگاکانی کەرخ و رەسافە تۆمارکراون و لە نەینەواش 423 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.