دوو رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیەنرا

سێیەمین برینداری ئاگرەکەی ئاویەری سنە گیانی لەدەستدا

964+

شۆڕش قادری

سێیەمین برینداری ئاگرەکەی ئاویەری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانی لەدەستدا و دوو رۆژ ماتەمینی گشتی لەو پارێزگایە راگەیەنرا.

رۆژی پێنجشەممە 24.7.2025 لە شاخی ئاویەری سنە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە، هەرچەندە تیمەکانی ژینگەپارێزی و ئاگرکوژێنەوە بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە توانیان پاش چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام جگە لە زیانی ماددی زۆر، ئاگرەکە زیانی گیانیشی لێکەوتەوە و شەش ژینگەپارێز بە قورسی برینداربوون، کە تا ئێستا سێ کەسیان بەهۆی سەختی برینەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

سەلاح حسێن پەنا ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی بانە بە 964ـی وت، جگە لە حەمید مورادی ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی شنەی نەوژینی کوردستان کە رۆژی جومعە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، دوێنێ چیاکۆ یوسفی نەژاد و ئەمڕۆش خەبات ئەمینی گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکە کاردانەوەی گەورەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لێکەوتووەتەوە و رێوڕەسمی بەخاکسپاردنیان بەبەشداری خەڵکێکی زۆر بەڕێوەچووە، هەر بەو بۆنەیەشەوە، ئارش لهۆنی پارێزگاری سنە، دوو رۆژ ماتەمینی گشتی راگەیاند.

ئاگر لە دارستانی چەند شارێکی رۆژهەڵات

ئاگر لە دارستانی چەند شارێکی رۆژهەڵات "بەردەدرێت"

لە دوکان ئاگر زیانی بە 250 داری سنەوبەر و کالیبتۆز گەیان...

لە دوکان ئاگر زیانی بە 250 داری سنەوبەر و کالیبتۆز گەیاند