48 کاتژمێری داهاتوو گرنگە
پاریس دوو یاریزانی گرنگی له‌ده‌ستدا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یانەی پاریس سانجێرمان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا پێكانی هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه نه‌یمار جۆنیۆر و نۆنۆ مێندێزی راگه‌یاند.
هه‌ردوو یاریزانی پاریس سانجێرمان، نەیمار و نونۆ مێندێز ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه لە کاتی بردنەوەی تیپه‌كه‌یان بەرامبەر یانه‌ی لیل له خولی فه‌ڕه‌نسا بە ئەنجامی 4-3 گۆڵ، تووشی پێکان بوون.
یانه پاریسییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئەمڕۆ دووشه‌ممه 20.2.2023، ئاماژەی بەوەکردووە، نەیمار لە پاژنەی پێی راستیدا تووشی پێكان بووه، هەروەها پشکنینی MRIی ئەنجامداوە و ده‌ركه‌وتووه هیچ شکانێك له ئێسکی پێیدا نەبووە، به‌ڵام بڕیاره له 48 کاتژمێری داهاتوودا پشکنینی نوێی بەستەرەکانی پاژنەی پێی بۆ دەکرێت.
یانه‌كه له باره‌ی پێكانی نونۆ مێندێزی بەرگریکاری چەپی پۆرتوگالی رایگه‌یاندووه، ئه‌ویش له بەستەری ناوەوەی ئەژنۆی راستی تووشی ئاوسان بووە، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتووشدا پشکنینی نوێی بۆ دەکرێت و بارودۆخه‌كه‌ی روونده‌كرێته‌وه.
هاوكات شه‌وی رابردوو میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا له باره‌ی پێكانی نه‌یماره‌وه بڵاویانكرده‌وه، یاریزانه‌كه نزیكه‌ی سێ هه‌فته داده‌بڕێت و زه‌حمه‌ته بتوانێت له یاری داهاتووی تیپه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن به‌شداری بكات.