سەردانیان مەکەن
بۆ ماوەى شەش رۆژ؛ دەوام لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى هاتوچۆى هەرێم رادەگیرێت
964+
وریا فەتاح
بۆماوەى شەش رۆژ، دەوام لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى هاتوچۆى هەرێم رادەگیرێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەگوازنەوە.
هاتوچۆى هەرێم لە ئاگادارییەکدا بڵاوى کردووەتەوە، لە رۆژى سێشەممە 29.7.2025ـەوە، دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم رادەگیرێت.
هۆکارى راگرتنەکە گواستنەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکەیە بۆ شەقامى 100 مەترى، بەرامبەر نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ
ئاشکراشى کردووە، رۆژی یەکشەممە 3.6.2025، دەوامی ئاسایی لە شوێنە نوێیەکە دەست پێدەکاتەوە.