بەتام و شیرین
ئاکرێ؛ نیشتمانى نەورۆز و خاکى هەنجیر
964+
وریا فەتاح
بە تام، بۆن و شێوە نمونەییەکەى، هەنجیرى ئاکرێ لە هەنجیرى شوێنەکانى تر جیا دەکرێتەوە، ئەمەش وایکردووە کاتێک باسى هەنجیر دەکرێت باسى ئاکرێ بێتە بەرباس، وەکچۆن ئاکرێ لە نەورۆزیش هەر ناوى لە پێشەوەى هەمووانە.
وردە وردە هەنجیرى ئاکرێ دەستى بە پێگەیشتن کردووە و جوتیاران بەرهەمەکانیان دەچنن، بەڵام لە قۆناغى یەکەمدا نرخەکەى بەرزە و لە بازاڕدا کیلۆى نزیک دەبێتەوە لە نۆ هەزار دینار.
شاکرى، بێناتى، ئەحیا بەگى و پایزى لە جۆرەکانى هەنجیرى ئاکرێن و رۆژنا رۆژێک جوتیاران دەیچنن و دەینێرنە بازاڕەکان، هەربۆیەش لەگەڵ پێگەیشتنى هەموو بازاڕەکان چاوەڕێى هەنجیرەى ئاکرێن.