خالید شوانى:

وەزارەتى خوێندنى باڵاى فیدڕاڵ بڕیارەکەى هەڵوەشاندەوە

964+

وریا فەتاح

وەزیرى دادى عێراق رایگەیاند، لەبارەى بڕیارى قەدەغەکردنى زمانى کوردى لە زانکۆ و پەیمانگاکانى عێراق، قسەى لەگەڵ وەزیرى خوێندنى باڵاى فیدڕاڵ کردووە و ئەویش بڕیاریداوە بە چارەسەرکردنى بابەتەکە.

خالید شوانى، وەزیرى دادى عێراق بڵاوى کردەوە کە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری خویندی باڵای فیدراڵ ئەنجامداوە و تاوتووێی كێشەی دوا نوسراوی وەزارەتی خووێندی باڵایان کردووە کە تایبەت بوو بە قەدەغەكردنی وەرگێرانى پرسیارەكان ووڵامدانەوە بە زمانی كوردی.

وەک باسى دەکات، وەزیری خۆێندنی باڵا بڕیای چارەسەرکردنی کێشەکەی داوە و جەختیشى کردووەتەوە کە تاقیكرنەوەكان بە هەمان میكانزمی ساڵانی رابردوو بەڕێوە دەچن.

بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا کە لە 15ـى تەممووزى 2025 دەرچووە، تێیدا بڕیاردراوە بە رێگرتن لە (خوێندن و دانانی پرسیار) بە زمانی کوردی لە زانکۆکانی (موسڵ و کەرکوک و  دیالە).

"قەدەغەکردنى زمانى کوردى لە زانکۆ و پەیمانگاکانى عێراق ئیدانە دەکەین"