"دەمهەوێ بەم شێوەیە رێز لە خەباتەکەیان بگرم"
لە نۆرەی وەرگرتنی موچەکانیان ئاوی خواردنەوە بەسەر خانەنشیناندا دابەش دەکات
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە نۆرەی وەرگرتنی موچەکانیان، گەرمای تاقەتپڕوکێنی چلەی هاوین، بڕست لە خانەنشینان دەبڕێ، بۆیە چالاکوانێکی بواری ژینگە بە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە، خزمەتیان دەکات و دەشڵێت، شانازی بە کارەکەیەوە دەکات.
دارا عومەر چالاکوانی بواری ژینگە لە سلێمانی بە 964ـی وت، “پلەی گەرما بەرزەوە و دمهەوێ لەم کاتەدا بە پێدانی ئاوێکی سارد فریای ئەم خانەنشینانە بکەوم، دڵ و دەروونیان ساف بکەم و بەم شێوەیە رێز لە خەباتەکەیان بگرم”.
“خەڵکی هەڵەبجەم، بەڵام شارچێتی ناکەم و خۆزگە هەموو کەسێک دوای خواردنەوەی ئاوەکەی، دەبەکەی فڕێ نەدەدا و دەیخستەناو تەنەکەی خۆڵەکە، بۆ ئەوەی ئەرکێکی دیکە بۆ من زیاد نەکات”، دارا عومەر وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، 27 ساڵە ئەو کارە دەکات و شانازیشی پێوە دەکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری