تەكسی 964
د. عەتییە حەمەسەعید: دانانەوەی منداڵی بلوری هەمووی درۆیە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
د. عەتییە حەمەسەعید دەڵێت، دانانەوەی منداڵی بلوری هەمووی درۆیە و ناجیح نییە، دەشڵێت، دایك و باوكەكان بە كچەكانیان بە شوو بدەن و پیریان نەكەن لە ماڵەوە.
د. عەتییە حەمەسەعید، كە پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون و گرێ شێرپەنجییەكانە، لە دیدارێكی راشكاوانە لە ناو تاكسییەی 964 دەڵێت، جەدوەلی ژنان بۆ دیاریكردنی منداڵی كوڕ و كچ هیچ ئەساسێكی زانستی نییە و بڕوای پێ نییە.
هەروەها بەشێك لە پزیشكەكان خەریكی بازرگانین و نەخۆش وەك نێچیر راو دەكەن، تەنیا بۆ ئەوەی دەرمانی دەرمانخانە هاوبەشەكانیان بفرۆشن و ئۆفەری سەفەر و كۆنفرانسی دەرەوە بەدەست بهێنن.
د.عەتییە كە بەوە ناسراوە پزیشكێكی حەقبێژ و قسەلەڕووە، هەروەها دەڵێت، با كچان شەریكی عومر پەیدا بكەن و هەر چاویان لە زێڕ نەبێت، “شەریكی عومر مانای دەستلەملكردن نییە”، هەروەها دەڵێت، با دایك و باوكەكان كچەكانیان نەهێڵێنەوە و بە شوویان بدەن، نەك كە پیربوون بەمێردیان دەدەن و دواییش منداڵیان نابێت.
د.عەتییە راشكاو و ئازایانە باس لە زۆر بابەتی دیكەی ژنان و كۆمەڵگەی كوردی و هەروەها ژینگەپارێزی دەكات.
تەواوی بەرنامەكە لە ڤیدیۆكەدا ببینن