لە "کۆیە"یەو نزیکەی 1400 ساڵە

خۆبەخشەکان بە تەمەنترین دار زەیتوونیان لە فەوتان رزگار کرد

فەرهاد حەسەن

دەستەی شاخەوانی گوندی بۆگد لە سنووری قەزای کۆیە دەستیان بە نۆژەنکردنەوەی چواردەوری ئەو دار زەیتوونە بەتەمەنە کرد کە بە هۆی بارانی چەند ساڵە و گۆڕانی کەشوهەوا خەریک بوو بەرەو فەوتان بچێت.

دێدەوانی یاقوب، رۆژنامەنووس لە کۆیە گرتە ڤیدیۆیەکی کاتی چاککردنی چواردەوری زەیتوونەکەی تۆمار کردووە کە هەر یەکە و بە شێوەیەک خەریکی کارکردنن و باس لەوەدەکات کە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ساڵی پار، کە شارەزایانی ئیتاڵیا بە ئاگاداری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم ئەنجامیان داوە تەمەنی ئەو دار زەیتوونە بە هەزار و 400 ساڵ مەزەندە کراوە کە پێدەچێت لەسەر یاستی هەرێم و عێراق و ناوچەکە بەتەمەنترینیان بێت.

دەشڵێت “بەهۆی بارانی چەند ساڵی رابردوو بەسێکی زۆری رەگەکانی ئەم دار لەژێر خاک دەرکەوتوون و ئەمەش مەترسی لەسەر لەناوچوونی دروستکردبوو”.