بەسەرهاتەكە بۆ 964 دەگێڕنەوە

مزگەوتێک لە سنووری کەرکوک بەتەواوی سوتا

964+

کاروان ساڵحی+کەرکوک

بەهۆی شۆرتێكی كارەباوە، مزگەوتێك لە گوندی (ئەحنەف)ـی ناحیەی عەباسی سەر قەزای حەویجەی باشووری كەركوك، دوای ئەوەی نوێژی نیوەڕۆي تێدا كرا، ئاگری گرت و بە تەواوی سووتا.

عەبدولحەکیم نایف دانیشتوی گوندی ئەحنەف بەسەرهاتەكەی بەمشێوەیە بۆ 964 گێڕایەوە:

“كاتێك ئێمە نوێژی نیوەڕۆمان لە مزگەوتەكەدا كرد، هیچ كێشەیەكی نەبوو، بەڵام كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ، دوای ئەوەی كارەبای نیشتمانی بڕا و كارپێكەری مۆلیدەی گوندەكە مۆلیدەی مزگەوتەكە هەڵدەكات، دوكەڵ لە مزگەوتەكەوە بەرزبووەوە و دەستبەجێ وەک دانیشتووانی گوندەکە توانیمان ئاگرەکە بکوژێنینەوە، بەڵام بەداخەوە كەلوپەلی ناو مزگەوتەكە بە بەشێك لە قورئانەكانیشەوە بەتەواوی سووتان”.

“بەهۆی دووریی گوندەکە لە ناحیەی عەباسی، دوای نیو کاتژمێر ئینجا ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە گەیشتە گوندەکە كه تەنیا توانراوه ناو مزگەوتەکەى پێ بشۆرن”، ئەمەش قسەی عەبدولحەکیم نایفە

پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح

به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ 80 سەرگیسک و نزیکەی 40 مریشک سو...

به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ 80 سەرگیسک و نزیکەی 40 مریشک سووتان