حکومەتی هەرێم: رێژەی نەخوێندەواری بۆ 16٪ کەم بووەتەوە
"دەبێت داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکرێت"
خوێندنی باڵای عێراق زمانی كوردی قەدەغە دەكات
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، زمانی کوردیی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانى قەدەغە كرد، ئەکادیمیای کوردی بڕیارەكە ریسوا دەكات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڵاویكردەوە، كه ئەکادیمیای کوردی ئەو بڕیارەی عێراق ریسوا دەكات و بە بڕیارێکی رەگەزپەرستانەی دەزانێت.
داواشي كردووه، چی زووترە ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە هەڵبوەشێنرێتەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق به بڕیاری ژمارە 6496ـی کە لە 16ـی 7ـی 2025 دەرچووە، تێیدا زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان قەدەغە کردووە.