"لە ئەرکە یاساییەکانمان بەردەوامین"

گەرما نەیتوانیوە کارمەندانی هاتوچۆ رابگرێ

شۆڕش قادری

گەرما نەیتوانیوە کارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی رابگرێ و لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بەردەوامن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، چەند وێنەیەکی کارمەندەکانی لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان لە شەودا بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە، “سەرەڕای ھەموو بارودۆخەکان و گەرمی ئەم وەرزە، لەسەرجەم بەش و ھۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی کارکردنمان نەوەستاوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوپەڕی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان، لە ئەرکە یاساییەکانیان بەردەوامن.