سەیرانیان لێ‌ بوو بە شین

مێردمنداڵێک لە بەنداوی گۆمەسپان خنکا

964+

محەمەد فاتیح

مێردمنداڵێک لەکاتی مەلەکردن لە بەنداوی گۆمەسپان خنکا و دەستبەجێ لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەی تەرمەکەی دەرهێنرایەوە.

مێردمنداڵەکە ناوی (ئەنەس جمال باییز)ه و تەمەنی 14 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی هەولێری نوێیە لە پارێزگای هەولێر.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەرگرى شارستانى هەولێر، رووداوەكە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روويداوه و پاش دەرهێنانەوەی تەرمەکەی، بۆ توێکاری جەستەیی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و رادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە.

داوایش لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی گەشت و سەیران رێگا بە منداڵ و ئەندامانی خانەوادەکانیان نەدەن لەو جێگایانە مەلە بکەن کە رێگا پێنەدراوە و پابەندی رێنماییەکانی بەرگری شارستانی بن.

مێردمنداڵێك لە گۆپتەپە خنكا و تەرمەكەشی دۆزرایەوە 

مێردمنداڵێك لە گۆپتەپە خنكا و تەرمەكەشی دۆزرایەوە