لە هەولێر

کێشەی پچڕانی کارەباى دەیان هەزار هاوڵاتی چارەسەر كرا

964+

محەمەد فاتیح

لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە یەکێک لە گۆڕەڕەکانی کارەبا، لە وێستگەی دابەشکردنی کارەبای پارک، چەند ناوچەیەکی شاری هەولێر، كه زیاتر له 50 هەزار هاوڵاتی دەگرێتەخۆی لە پڕۆژەی رووناکی، تووشی پچڕانی کاتیی کارەبا دەبوون، بەڵام ئێستا چارەسەركراوە.

وەزارەتی كارەبای كوردستان دەڵێت، دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ کێشەکە، راستەوخۆ کارەکانیان دەستپێکرد، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و چاککردنەوەی گۆڕەڕی کارەبای وێستگەی دابەشکرنی کارەبای پارک بە بڕی 100 ملیۆن دینار، ئێستاش هاوڵاتيانی ئەو شوێنانە کارەبای بەردەوامی پڕۆژەی رووناکییان هەیە.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێكدا دەڵێن:

-وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵە بە راگەیاندنی چاککردنەوەی گۆڕەڕی کارەبا لە وێستگەی دابەشکردنی کارەبای پارک، کە کاریگەری هەبوو لەسەر کۆمەڵێک ناوچەی شاری هەولێر.

-ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کەمکرندنەوەی پچڕانی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو لە ناوچەکانی (سەربەستی، نازناز، پاڕک ڤیو، بەختیاری، ناز سیتی، دریم سیتی، گوندی ئینگلیزی، پڕۆژەی ئیمپایەر، فڕۆکەخانە، مارعۆدە، بەشێکی عەنکاوە).

له مانگی (11)ـى ساڵی 2024 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پڕۆژەی رووناکی راگەیاند و تا ئێستا، زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی کارەبای بەردەوامیان بۆ دابینکراوە لە پڕۆژەكە.

وەزارەتی كارەبای هەرێم: دەبێت بەرپرسیارانە كارەباكانت...

وەزارەتی كارەبای هەرێم: دەبێت بەرپرسیارانە كارەباكانتان بەكاربهێنن