منداڵان مەلەی تێدا دەکەن

بۆرییەکی سەرەكیی ئاوی خواردنەوە لە سەیدسادق شكاوە

+964

بڕوا مەجید – سەیدسادق

ماوەی چەندين رۆژە، بۆرییەكی سەرەکیی ئاوی خواردنەوەی ماڵان، لە نزیک گەراجی سلێمانی، لە قەزای سەیدسادق شكاوە و ئاوێكی زۆری لێ‌ دەڕوات و تائێستاش چاكنەكراوەتەوە، ئەمە چوارەمین جارە و لایەنی پەیوەندیداریش ئاگادارە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو چاكی بكەنەوە.

هۆكاری شكاندنی ئەو بۆرییە بۆ چوارەمین جار، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، كاتێك ئاو دێتەوە بۆماڵەکان، فشارێكی زۆر دەچێتە سەر قەفیزی بۆریيەکە و بەرگەی ئەو فشارە زۆرە ناگرێت و دووبارە دەشكێتەوە.

سۆران عەبدوڵا، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی سەیدسادق بە 964ـی وت، “ئێمە ئاگاداری ئەو بۆرییەین، كە شكاوە و لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە چاككردنەوەی دەکەین”.

وتیشی، “ئەمە چوارەمین جارە بەهۆی ئەو فشارەی لەسەریەتی، بۆرییەكە دەشكێت، بەڵام سەبارەت بەو ئاوە زۆرەى کە بەفیڕۆ دەڕوا، پەیوەندی بەو بیرانەوە هەیە كە لە تەنیشت بۆرییەكەوە هەڵمانكەندوون و له شەمعەكەیەوە كە تانكەر ئاو پڕ دەکات، دەڕژێت و دێتە خوارەوە و ئێستاش ئاوی بیرەکەمان راگرتووە”.

پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح

ناحیەی هەڵشۆ.. بۆڕی ئاوەکە چاککرایەوە و 10 هەزار کەس لە خ...

ناحیەی هەڵشۆ.. بۆڕی ئاوەکە چاککرایەوە و 10 هەزار کەس لە خەمی بێ ئاوی حەسانەوە