شۆفێرانى بارهەڵگر لە سنوورى هەولێر

پاڵاوگەى سنوورەکەیان کاریان پێنادات؛ لە دژى ئەوە گردبوونەوە

عەبدولعەزیز خالند-هەولێر

ژمارەیەک لە شۆفێرانى بارهەڵگر، لەبەردەم پاڵاوگەى لاناز گردبوونەوە و داوا دەکەن لە پاڵاوگەکە کاریان پێبدرێت.

شۆفێران وەک باسى دەکەن ژمارەیان 100 کەسێک دەبێت و خاوەن بارهەڵگرى گواستنەوەى سووتەمەنین و دانیشتووى گوندەکانى دەورووبەرى پاڵاوگەى لانازن لەسەر رێگەى هەولێر بۆ گوێر، بەڵام پاڵاوگەکە کاریان پێنادات.

ئەوان لەسەر رێگەى هەولێر بۆ گوێر گردبوونەتەوە و رێگە بەهیچ بارهەڵگرێک نادەن تێپەڕێت و دەشڵێن: بەردەوام دەبن تا وەڵامێک وەردەگرن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح