سەنتەرێكی وەرزشی لە خەبات دەكرێتەوە

+964
سەعید محەمەد- خەبات

قوتابیەكی دەرچوی بەشی وەرزش لە ناحیەی خەبات سەنتەرێكی وەرزشی دەكاتەوە و یاریزانانی شارۆچكەكەش دڵخۆشن بەكردنەوەی سەنتەرەكە

فەرمان جەلال لەدایک بووی 1995 دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی سەلاحەدین ساڵی 2011، دوای تەواوکردنی زانکۆ هەولی داوە پەرە بە پسپۆرییەکەی بدات بۆیە پرۆژەیەکی تایبەت بە خۆی کردۆتەوە، کە کردنەوەی هۆلێکی وەرزش تایبەت بە یاری تێنسی سەرمێز و یاری فیشە و یاری هۆک.

فەرمان جەلال بەم شێوە بۆ تۆڕی 964 قسەدەكات ”من ئەم بیرۆکەم هەبوو ئەگەر زانکۆ تەواو بکەم و دانەمەزرێم دەبێت هۆلێکی وەرزشی بکەمەوە بۆ گەنج و لاوانی ناوچەکەم و دەوروبەری، سوپاس بۆ خوا هۆلەکەم کردەوە”.

وتیشی: ئەوە جیاوازە ئەوەیە لێرەدا یارێزان بەدڵی خۆی یاری دەکات تەنها بە هەزار دینار.

باسی لەوەشکرد: پێشتر گەنج و لاو مامۆستایان و هەوادارانی وەرزش شوێنێک نەبوو کاتی خۆیان بەسەر ببەن بۆیە لێرە دڵخۆشن و کاتی خۆیان بەسەر دەبەن.

وتیشی: مانگێکە هۆڵەکەم کردۆتەوە خوڵێکمان بۆ هەوادارانی یاری تێنس کردەوە کە 92یارێزان لە سنوری هەولێر و دهۆک بەشداربوون.

عادل عامر، یارێزانێکی تێنسە بەمشێوە بۆ تۆڕی 964 وتی: کردنەوەی هۆلێکی لەم شێوە زۆر پێویست بوو ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە کردنەوەی ئەم هۆڵە، نرخی گونجاوە دەتوانین کاتێکی خۆش بەسەر ببەین چونکە شوێنێکە زیانی نیە.

سالار مجید، مامۆستا لە ناحیەی کەڵەک و یەکێکی ترە لە هەواداری تێنس وتی ”ماوەیەکی زۆرە لە هەوڵداین هۆڵێکی لەوجۆرە بکەینەوە ئێمەش دەستخۆشی لە فەرمان دەکەین و هاوکاری دەبین بۆ سەرکەوتنی لەم کارە و دەتوانین کاتەکانی خۆمان بە خۆشی بەسەر ببەین.

وتیشی: کێبرکێکی زۆر هەیە لەنێوان یاریزانە کۆنەکان و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین.