گەرمیان 50 پلەیە

پلەکانى گەرما زۆر بەرزن؛ ئەمڕۆ کوردستان دەکوڵێت

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

وەک ئەوەى خستویەتییەڕوو، کەشووهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە (1-2) پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.

لەبارەى کەشوهەواى سبەینێش، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر: 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 45 پلەی سیلیزی
دهۆک: 46 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 50 پلەی سیلیزی

کەش و هەوای جەژن راگەیەندرا

کەش و هەوای جەژن راگەیەندرا