دواجار دەستگیركرا

ژنێك لە سۆران فێربووە پارچە ئاڵتون لە دوكانى زەرنگرەکان دەدزێت

964+

محەمەد فاتیح

ژنێك لە سۆران، فیربوو بوو پارچە ئاڵتونی لە دوكانى زەرنگرەکان دەدزی، بەڵام  ئەمجارەیان، دوای ئەوەی سكاڵایان لەسەری تۆمار كرد دەستگیركرا.

دوای ئەوەی یەکێک لەخاوەن زەرنگرەکانی شاری سۆران، لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران سکالای تۆمار کرد، کەوا چەند پارچە زێرێکی لێ دزراوە، مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران دوای گەران و بەدواچوونی ورد، توانيان ئافرەته تاونبارەكە دەستنیشان بكەن، کەوا دانیشتووی دەرەوەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، دەڵێت، “دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆلینەوە، توانرا بەهەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ دەستگیر بکرێت و دوای لێکۆلینەوە دانی بەوەدانا، کە لە سێ دوکانی زەرنگری تر، چەندین پارچە زێری تری دزیووە و بەبریاری دادوەر راگیرا.

دوو تۆمەتبار لە قەزای شارەزوور دەستگیران

دوو تۆمەتبار لە قەزای شارەزوور دەستگیران