دیمه‌نێكی كاتى سه‌ردانى تیمه‌كانى هۆشیارى بۆ یه‌كێك له ماڵه‌كانى شاره‌دێی گاپیڵۆن... وێنه: ده‌زگاى مین.
له گاپیڵۆنى قه‌زاى ماوه‌ت
ده‌زگاى مین به پرسیارکردن لە کەسانی شارەزای ناوچە مینڕێژكراوه نادیاره‌كان ده‌دۆزێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى هۆشیارى ده‌زگاى مین له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌شێوازێكی تایبه‌ت كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنى ناوچه مینڕێژه نادیاره‌كان ده‌كات، ئه‌ویش له‌رێگه‌ى پرسیاركردنی جۆراوجۆره له كه‌سانى شاره‌زاى ناوچه‌كان.
ئه‌م كاره‌یان له چه‌ند شوێنێكی شاره‌دێی قه‌زاى ماوه‌ت له پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجامداوه.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی ده‌ڵێت، هەندێك لە ناوچە مینڕێژکراوەکان نیشانە نەکراون، بۆیە ناسینەوەیان زەحمەتە، بەڵام بەهۆی پرسیارکردن لە کەسانی شارەزای ناوچەکە و بینینی چەند نیشانەیەک، ده‌تواندرێت ناوچه‌كان بدۆزرێنه‌وه و بناسرێنه‌وه.
ئه‌و نیشانه جیاوازانه‌ى تیمه‌كانى ده‌زگاى مین چاویان له‌سه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م شوێنانه، بریتین له گوندی چۆڵکراو، دارستانی چڕ، ئێسکوپروسک، سەنگەر و کۆنە رەبییە، کەڵەکەبەرد، چەک و تەقەمەنی بەجێماو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كاتێك ئه‌مڕۆ سه‌ردانى شاره‌دێى گپیڵۆنیان كردووه، تیمەکانی بەشی هۆشیاری و پاڵپشتی قوربانیانی مین، بەمەبەستی خۆپاراستن لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی، لە رێگەی گەڕانی ماڵ بە ماڵەوە، هەستان بە پێشکەشکردنی بەرنامەی هۆشیاریی بۆ دانیشتوانی شارەدێكه.