چه‌رخێك ئاگره‌كه‌ی دروستکرد
لەقەزای چەمچەماڵ ماڵی پێشمەرگەیەک سووتا و هیچیان بۆ دەرنەچو
عه‌زیز عه‌بدوڵا – چه‌مچه‌ماڵ
لە سه‌نته‌رى قەزای چەمچەماڵ ماڵی پێشمەرگەیەک سووتا، زیانى گیانى نه‌بووه، به‌ڵام هیچ كه‌لوپه‌لێكی ماڵه‌وه‌ى بۆ ده‌رنه‌چووه.
رووداوه‌كه، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 23.7.2025 لە گەڕەکی ئەنفالەکانى ئه‌م قه‌زایه روویداوه.
رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەچەماڵ بە 964ـی وت، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه له‌و ماڵه پێشمه‌رگه‌یه هیچ زیانێكی گیانى نه‌بووه.
وتیشی ”وەک ئەوەی دەوترێت هۆکاری ئاگرەکە مناڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەبووە بە چەرخێک لە یەکێک لە ژورەکاندا ئاگری کردوەتەوە، بوەتە هۆی سووتانی %80 خانوەکە”.
ئاماژه‌ى به‌وشه‌كرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی راستەوخۆ چونەتە شوێنی روداوەکە، بەڵام وادیارە بەهۆی بەهێزی ئاگرەکەوە بەشێکی زۆری ئەو کەلوپەلانەی لەناوی دابوون بە تەواوی سووتاون و بەکەڵک نەماون.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن