ناحیەی قەرەتەپە بە قەزا
شاره‌دێی جه‌باره‌ی لکاند بە قەرەتەپەوە
پارێزگای دیالە بە فەرمی ناحیەی قەرەتەپەی بە قەزا ناساند
964+
ژووری هەواڵ
پارێزگای دیالە بە فەرمی ناحیەی قەرەتەپەی بە قەزا ناساند و رایگەیاند، بڕیاریان داوه شاره‌دێی جه‌باره‌ش له قەزای خانه‌قین داببڕێنن و بلکێندرێت به قەزای قه‌ره‌ته‌په.
پارێزگای دیاله فه‌رمانێكی كارگێڕی ده‌كردووه کە رۆژی 22.7.2025 بڵاوبووەتەوە و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاریان دا، شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په بكرێته قەزا و ناوهندهكهیشی قه‌ره‌ته‌په ده‌بێت و هێماكه‌شی (2109) ده‌بێت له به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی كۆماری عێراق.
به پشتبه‌ستن به نووسراوی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی فیدراڵ،
پارێزگای دیاله راشیگەیاندووە، هاوكات بڕیار دراوه شاره‌دێی جه‌باره له شارۆچكه‌ی خانه‌قین داببڕێنرێت و به شارۆچكه‌ی قه‌ره‌ته‌په بلكێندرێت.
بەگوێرەی نوسراوەکە، ته‌ها ئیبراهیم، به وه‌كاله‌ت له پۆستی قایمقامی قه‌ره‌ته‌په‌دا ده‌بێت، تاوه‌كوو له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌وه کەسێکی دیکە هەڵدەبژێردرێت.
قەرەتەپە یەکێک بوو لە ناحیەكانی سەر بە قەزای کفری لە پارێزگای دیالە، دانیشتووانەکەی لە كورد، عەرەب و تورکمان پێکھاتووە.
قەرەتەپە وشەیەکی تورکییە کە لە دوو بڕگە پێکھاتووە، قەرە و تەپە کە بە واتای (گردی رەش) دێت.