بەپێی چەند رێنماییەک

سەنتەری ئۆتیزمی کفری منداڵانی ئۆتیزم وەردەگرێت

شۆڕش قادری

سەنتەری ئۆتیزمی کفری بەپێی چەند رێنماییەک و بۆ زیاتر خزمەتکردنی شارەکە، منداڵانی ئۆتیزم وەردەگرێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە کە بە سەرپەرشتی ئەوان، سەنتەری ئۆتیزمی کفری هەڵدەستێت بە وەرگرتنی منداڵی ئۆتیزم بەپێی ئەم رێنماییانەی خوارەوە؛

1- تەمەنی منداڵ دەبێت پێنج بۆ 12 ساڵ بێت.

2- تەنیا منداڵی ئۆتیزم وەردەگیرێت.

3- دەبێت منداڵەکە راپۆرتی پزیشکی هەبێت کە ئۆتیزمی هەیە.

سەنتەری ئۆتیزمی کفری سەنتەرێکی حکومییە و هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرێت، دابینیکردنی سوکە ژەم و کرێی هاتوچۆی منداڵەکەش، لەسەر سەنتەرەکە دەبێت.